وەزارەتی كشتوكاڵ داوا دەكات لە دانوستاندنەكانی دۆسیەی ئاو بەشدار بێت
نوچهنێت
ئەمڕۆ شەممە شەشی ئایاری 2023 كەریم سلێمان لێدوانی بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز داوە و گوتویەتی، "بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان داوای لە سەرۆكی حكومەتی فیدڕاڵی كردووە، كە وەزارەتەكەی نوێنەری هەبێت لەو لیژنانەی دانوستاندن لەسەر تەنگژەی ئاو لەگەڵ لایەنی توركی و ئێران و هەر دەوڵەتێكی تر دەكەن".
بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ روونیشی كردووەتەوە دوو رۆژ لەمەوبەر لەسەر ئاستی عێراق كۆبوونەوەیەك بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێوەچووە، بێگەرد تاڵەبانی لەو كۆبوونەوەیە داواكەی كردووە و ئێستا وەزارەتەكە چاوەڕوانی بەغدایە.
ئەمڕۆ لە عێراق كۆنگرەی سێیەمی ئاو بەڕێوەچوو، محەمەد شیاع سوودانی لە وتارێكدا لە كۆنگرەكە گوتی، "تەنگژەی ئاو لە هەشتاكانەوە لە عێراق دەستیپێكردووە و تا ئێستا بەردەوامە و كۆمەڵێك لێكەوتەی كۆمەڵایەتی و ئابووری بۆ عێراق هەبووە".

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment