شیعەكان دیاریكردنی رۆژی نیشتیمانی عێراقیان دواخست عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بەگوێرەی بەڵگەیەك كە لە میدیاكانی عێراق بڵاوكراوەتەوە، لایەنە شیعەكان پرۆسەی دەنگدانیان لەسەر دیاركردنی رۆژی نیشتیمانی عێراق دواخستووە، چونكە دەیانەوێ‌ ئەو رۆژە بكەن بە جەژنی نیشتیمانی كە سیستانی فەتوای جیهادی لە دژی داعش داوە.

ئەمڕۆ شەممە شەشی ئایاری 2023 بڕیاری بوو لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پڕۆژە یاسای دیاریكردنی جەژنی نیشتیمانی عێراق بدرێت، كە سێی تشرینی یەكەم دەستیشان كراوە، بەڵام بەگوێرەی بەڵگەیەك كە لە میدیاكانی عێراق بڵاوكراوەتەوە، دەیان پەرلەمانتاری شیعە داوایان كردووە، رۆژی 6/13 بكرێت بە رۆژی جەژنی نیشتیمانی چونكە لەو رۆژەدا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە فەتوای جیهادی دژی تیرۆریستانی داعش راگەیاند.

لە 2014 كاتێك تیرۆریستانی داعش رووبەرێكی فراوانیان لە عێراق داگیركرد عەلی سیستانی فەتواكەی دا، بەمەیش میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دروست بوو.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین