شاندێکی کۆلێژی بەرگریی نیشتیمانی عێراق لەگەڵ راوێژکارانی سەربازیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکی کۆلێژی بەرگریی نیشتیمانی عێراق لە هەولێر لەگەڵ راوێژکارانی سەربازیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق بۆ باشتر کردنی پەیوەندی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ شەممە (شەشى ئایار/2023) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، راوێژکارانی سەربازی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە گەورە ئەفسەرانی وەزارەت، پێشوازییان لە شاندێکی باڵای کۆلێژی بەرگری نیشتیمانی عێراقی کرد

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئامانجى سەردانییەکەى دەخاتەڕوو و دەڵێت، "بۆ باشتر کردنی پەیوەندی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولایە، لەڕووی زانستی و پەرەپیدانی زیاتر بە بواری سەربازی لەڕووی ئەکادیمیەوە."

هەروەها زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و تێیدا هاتووە، "وابڕیارە شاندی کۆلێژی بەرگری نیشتیمانی، چەند رۆژێک لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە و سەردانی چەند ناوەند و یەکەیەکی ئەکادیمی و سەربازی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بکەن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین