شەمخانی: ئەمریکا لەهەر کردەوەیەکی ئیسرائیل بە بەرپرسیار دەزانین ئێران

نوچەنێت:

بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای نیشتمانی ئێران لە کاردانەوەی بە لێدوانی جێک سالیوان، لەبارەی «ئازادی کرداری ئیسرائیل لەدژی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی تاران»، ئەمریکا بە بەرپرسی کردارەکانی ئیسرائیل لەدژی ئێران دەزانێ و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە "دەرئەنجامەکەشی" دەبێت قبووڵ بکەن.

بە گوێرەی هەواڵێکی دویچەولە، لە (6ی ئایاری 2023)، عەلی شەمخانی، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئەمنییەتی نیشتمانی ئێران، لە کاردانەوە بە دوایین لێدوانی جێک سالیوان، راوێژکاری ئەمنییەتی نیشتمانی ئەمریکا، رایگەیاند: بەرپرسی هەموو کردارەکانی ئیسرائیل لە دژی کەسایەتی و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، تا ئێستا ئەمریکا بووە و هەیە، بە "دڵنیاییەوە دەبێت دەرئەنجامەکەشی قبووڵ بکات".

سالیوان رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، (4ی ئایار)، لە لێدوانێکیدا لە ناوەندێکی رۆشنبیری واشنتۆن رایگەیاند: "هەرگیز رێگە بە ئێران نادرێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات". دەشڵێت، «ئەمریکا هەمیشە لەگەڵ گرتنەبەری رێگەی دیپلۆماسییە لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، بەڵام هاوکات ئازادی کرداری ئیسرائیل لەبەرانبەر هەڕەشەی ئەتۆمی ئێران بە فەرمی دەناسێ».

سەرچاوە: DW

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین