سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: قەرزی دەرەكی عێراق كەم دەبێتەوە
نوچهنێت
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا پێشبینی دەكات، لە ساڵی 2023 قەرزی دەرەكی عێراق بە بڕی ملیارێك و 200 ملیۆن دۆلار كەم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە حەوتی ئایاری 2023 سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا پێشبینی دەكات قەرزی دەرەكی عێراق بە بڕی ملیارێك و 200 ملیۆن دۆلار كەمببێتەوە لە 23 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بگاتە 22 ملیار دۆلار. هەروەها بۆ ساڵی داهاتوویش 2024 سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەڵێ، "قەرزەكە دەگاتە 20 ملیار و 800 ملیۆن دینار".
ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتییە روونی دەكاتەوە قەرزی عێراق لە ساڵی 2000 وە دەستی بە دابەزین كردووە، كە ئەو كات 122 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بوو، لە ساڵی 2020 گەیشتە 48 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار و دواتر لە ساڵی 2021 گەیشتە 33 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار دواجاریش لە ساڵی 2022 گەیشتە 23 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment