بەرهەمهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا و پرسى ئەتۆمى سەرکردەى وڵاتانى زلهێز کۆدەکاتەوە ئێران

نوچەنێت:

هەر یەکە لە ڤلادیمر پۆتین سەرۆکى رووسیا و ئەنگلا مێرکل و ماکرۆن سەرۆکى فەرەنسا لە کۆبوونەوەیەکى ڤیدیۆییدا پرسى بە بەرهەمهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا و سیاسەتى ئێران و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە تاوتوێ کرد.

بە پێی هەواڵێکی "بی بی سی"، سەرکردەکانى ئەڵمانیا، ڕووسیا و فەڕەنسا، لە کۆبوونەوە هاوبەشەکەیاندا، ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوونیان  لە هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی ئێران بۆ ڕێککەوتننامەى ئەتۆمی و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ئەو وڵاتە دەربارەى پرسى ئەتۆمییەکەى.

هەروەها بە پێى ڕاگەیێندراوى نووسینگەی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، هەریەکە لە مێرکل و ماکرۆن لە کۆبوونەوەدا، داوایان لە پۆتین کردووە ڕێز لە مافەکانی ئەلێکس ناڤالنی سەرکردەى سیاسی رووسیا بگرێت.

سەرچاوە: بى بى سى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین