ئێران دوو کەس بە تۆمەتی سوکایەتی بە پیرۆزییەکان لەسێدارە دەدات ئێران

نوچەنێت:

دەزگای دادوەری ئێران دەڵێت، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، حوکمی لەسێدارەدانی یوسێف مێهرداد و سەدروڵڵا فازڵی زارع-ی جێبەجێ کردووە.

بەگوێرەی هەواڵنێری میزان، دامەزراوەی فەرمی دەزگای دادوەری ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (8ی ئایاری 2023) حوکمی لەسێدارەدانی یوسێف مێهرداد و سەدروڵڵا فازڵی زارع-ی بە تۆمەتی تاوانی ئاشکرا وەک سوکایەتی بە دایکی پێغەمبەری ئیسلام، سووتاندنی قورئان و بێ رێزی کردن بە پیرۆزییەکان، جێبەجێ کردووە.

پێشتر دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ رایانگەیاند، کە ئەم دوو کەسە تەنیا لەسەر خوارافاتی ئایینی قسە و رەخنەیان هەبووە.

بە پێی میزان، لەسەر ئەو سکاڵایەی کە لە ساڵی 2020 لە دادگای شۆڕشی ئراک، یوسێف مێهرداد لە شاری ئەردەبیل دەستبەسەرکرا و «بەڕێوەبەر و دانەری گروپێکی ئینتەرنێتی» و «لانیکەم لە پازدە گروپ و کەناڵی دژە دین، ئەدمین و هەڵسوڕێنەری سەرەکی بووە».

هەروەها میزان دەڵێت، سەدروڵڵا فازڵی زارع، «بەڕێوەبەری 20 گروپ و کەناڵی بێ رێزی بە پیرۆزییەکان و بێ باوەڕەکانی» لە ئەستۆ بووە و لە شاری یاسووج دەستبەرسەر کراوە.

ئەوەی جێگەی ئاماژەیە، کە دەزگای دادوەری بە هۆی ناروونی لە دادوەری کردنی، هەمیشە رووبەڕووی رەخنەی دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ بووەتەوە کە وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە تۆمەتبارەکان، لە دۆخی تایبەتی و پشتبەستن پێی، بۆ درکردنی حوکمی توندە بەتایبەتی لەسێدارەدان.

سەرچاوە: بی بی سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین