وەزارەتی دەرەوەی ئێران: تەنیا ماڵپەڕەکەمان هەککرا ئێران

نوچەنێت:

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دەنگۆی راگەیاندنی لەبارەی هەککردنی سرور و ماڵپەڕەکانی سەر بەم وەزارەتخانەیە رەتدەکاتەوە.

بە گوێرەی سپۆتنیک، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەنگۆکانی رۆژی یەکشەممە (7ی ئایار 2023) دەنگوی میدیایی لەسەر بنەمایی دەستڕاگەیشتن بە بەڵگە و بانکی زانیارییەکان و هەروەها هەکی سرورەکان و ماڵپەڕەکانی وەزارەتی دەرەوە رەتدەکاتەوە.

 کەنعانی دەڵێت، تەنیا ماڵپەڕی بڵاوکردنەوەی زانیاری وەزارەتی دەرەوە بەر هێرشی هەککردن کەوتووە و هەر زوو کاری پێویست ئەنجام دراوە و لە ئێستادا لە بێ کێشەیە. هەروەها ئەو زانیاری و بەڵگانەی بڵاوکراونەتەوە بەناوی وەزارەتی دەرەوە لە ئینتەرنێت، ناڕاستە.

گروپی هەککردنی ناسراو بە «شۆڕش تا رووخان» پێشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممەی رابردوو، دەستڕاگەیشتنی بە ماڵپەڕ و سرورەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیاند، کە ژمارەیەکی زۆری بەڵگەنامەی ئەم وەزارەتخانەیە، لەوانە زانیاری کەسی بەڕێوەبەرانی باڵا و یازدە هەزار کەسی لە کارمەندانی ئەم وەزارەتخانەیە بڵاوکردۆتەوە.

سەرچاوە: سپۆتنیک

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین