سوودانی سەردانی هەولێر دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بەرپرسێكی پارتی ئاشكرای دەكات بەم نزیكانە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەكات بۆ ئەوەی دوایین گفتوگۆ لەسەر هەناردەی نەوت و دانانی یاسای نەوت و گازی عێراق بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە هەشتی ئایاری 2023 وەفا كەریم بەرپرس لە پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی بەغداد تودەی عێراقی دەڵێ‌، "كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو سوودانی سەدرانی هەولێر دەكات و 90% گفتوگۆكانی لەسەر یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان دەبێت".

جیا لەوەیش وەك ماڵپەڕە عێراقییەكە ئاماژەی بۆ كردووە، بەرپرسێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئاشكرای كردووە، كە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای لە سوودانی كردووە، هەوڵێك بدات بۆ ئەوەی ناكۆكی نێوان لایەنە كوردستانییەكان چارەسەر بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین