سەرۆکى فراکسۆنى نەوەى نوێ پێڵاوەکانى لە دەستەى سەرۆکى پەرلەمان گرت کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ لەکاتى کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆبونەوەی پێڵاوەکانی گرتە دەستەى سەرۆکایەتی پەرلەمان و بەمەیش دانیشتنەکە گرژى تێکەوت و دواتریش سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان کازم فاروقى دەرکرد.

لە بارەى ئەو هەڵسوکەوتەى سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ، د. رێواز فایق سەرۆکى پەرمانى کوردستان گوتى، ئەم جۆرە کارە پێناسەى پەروەردەى کەسەکان دەکات. هەروەها گوتیشى، بەپێی پەیڕەو سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بۆی نییەبێنەوە ناو هۆڵی پەرلەمان.

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لە دواى ئەو رووداوە دەشڵێت، ئەگەر ئەو پێڵاوە بە شەخسی بۆ سەرۆکی پەرلەمانە من لێی دەبوورم، بەڵام دەمەوێت خەڵک بیناسێت،ئەگەر بۆ پەرلەمانی کوردستانە وەک دامەزراوە، ئەوا پەرلەمان قسەی خۆی دەبێت بۆ ئەو کارە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین