سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری بانگهێشتی تاران دەكرێت
نوچهنێت
ئەمڕۆ سێشەممە نۆی ئایاری 2023 فائق زێدان لەسەر داوای غولام حوسێن موحسینی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، گەیشتە تاران و هەر یەكە لە سەرۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی و سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی عێراق یاوەری بوون.
هەرچەندە ئامانجی بانگهێشتكردنەكە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام بە دوور نازانرێ پەیوەندی بە دۆسیەی كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەق قودس و ئەبومەهدی هومەندیس هەبێت. جەبار عۆدە سەركردە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە بە ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی راگەیاندووە، بەم نزیكانە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان ئاشكرا دەكرێت، كە بەگوتەی ئەو سێ لایەن بەرپرسیارن یەكەمیان ئەمریكا و دووەمیان ئیسرائیل و سێیەمیان چەند لایەنێكی ناوخۆیین
لە سێی كانوونی دووەمی 2020 قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا بە هێرشێكی ئەمریكا كوژران و ئەمریكا دەستبەجێ بەرپرسیارێتی كوشتنی ئەوانی لە ئەستۆ گرت.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment