لە ئێران بۆ ماوەی یەک مانگ مانۆڕی حیجاب بەڕێوە دەچێت ئێران

نوچەنێت:

هێزەکانی سوپای پاسداران لە درێژەدان بە مامەڵەی توند لەگەڵ ئەو ژنانەی حیجاب ناکەن لە دوورگەی هۆرمز، «مانۆڕی عفاف و حیجاب» بەڕێوە دەبات.

ئەمڕۆ سێشەممە (نۆى ئایار/2023) رادیۆى فەردا بڵاویکردەوە، لە دوای داخستنی چەند شوێنێکی گەشتیاری لە شارە جیاجیاکانی ئێران بە هۆی پابەندنەبوون بە حیجابی ئیسلامییەوە، کەشتییەک کە هەندێک لە گەشتیارە ژنەکان بێ حیجاب بوون، لە کنارئاوەکانی دوورگەی هۆرمز دەستیبەسەردا گیراوە.

هاوکات حجت اللە سالاری، فەرماندەی سوپای پاسدارانی دوورگەی هۆرمز رایگەیاندووە، «مانۆڕی عفاف و حیجاب» لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسداران، پۆلیس و بنکەکانی بەسیجەوە، بۆ پاراستنی حیجاب لەم دوورگەیە دەستپێکردووە و تا مانگی داهاتوو بە ئامادەیی هەشت گروپی ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپە، لە ئاستی گەڕەکەکانی هۆرمز بەردەوام دەبێت.

ئەو فەرماندەیە هەروەها هۆشداری داوەتە پیاوان لەبارەی جۆری جل پۆشینیان و دەڵێت، حیجاب تایبەت نییە بە ژنان، لە ئێستادا رووخسار و شێوازی جل پۆشینی هەندێک لە پیاوان گونجاو نییە و ئەوانیش دەبێ پابەند بن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین