ئێران داوای یەکگرتنی وڵاتانی ئیسلامی دەکات دژی ئیسرائیل ئێران

نوچەنێت:

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر غەزە، کە کوژرانی سێ لە فەرماندە باڵاکانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، بە توندی سەرکۆنە کرد و داوای وەڵام دانەوەی بەپەلەی وڵاتانی ئیسلامی دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (9ی ئایاری 2023) ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، کە کوژرانی سێ لە فەرماندە باڵاکانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی لێکەوتەوە، بە توندی سەرکۆنە کرد.

ناسر کەنعانی، ئەم هێرشەی ئیسرائیلی بە بێ دەسەڵاتی و لاوازی ئیسرائیل لە بەرانبەر بە بەرگریکارانی فەلەستینی ناودەبات و جوڵەیەک بە ئامانجی بەلاڕێدا بردنی رای گشتی لە بارودۆخی زۆر خراپی قەیرانی ناوخۆی حکومەتی ئەو وڵاتە دەزانێت.

کەنعانی جەختی لەوە کردەوە، بێ دەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی رۆژئاوایی لە بەرانبەر بەو هەڵسوکەوتەی ئیسرائیل دژی خەڵکی فەلەستین، گرینگترین هۆکاری سڵنەکردنەوەی ئەو حکومەتەیە لە بەردەوامیدانی بەو تاوانە.

 گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران روو لە وڵاتانی ئیسلامی جەخت لە کاردانەوەی پێویست، خێرا، کاریگەر و هاوئاهەنگ دەکات بۆ راگرتنی ئیسرائیل بەرانبەر بە فەلەستینییەکان.

سەرچاوە: هەمشەهری

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین