وەستانی هەناردەی نەوتی كوردستان كورتهێنانی بودجەی عێراق زیاد دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی سەباحی عێراقی دەڵێ‌، "ئەگەر هەناردەی نەوتی هەرێم بەم شێوەیە بوەستێ‌ ئەوا كورتهێنانی بودجەی عێراق زیاد دەكات" دووپاتیشی دەكاتەوە هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دیار نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئایاری 2023 جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی سەباحی نيمچە فەرمی دەڵێ‌، "وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێم كورتهێنانی بودجەی زیاد كردووە، چونكە بەهای 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم خراوەتە بودجەوە".

جەمال كۆچەر لەسەر لێدوانەكەی بەردەوام دەبێت و دەڵێ‌، "ئەگەر هەر نەوت نەنێرێت ئەوا هیچ بڕە پارەیەك لە بەغداوە نابات، لێرەوە كێشەیەكی نوێ بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروست دەبێت، لە مانگی رابردوو بەغدا 400 ملیار دیناری وەك قەرز بە هەرێم داوە".

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە كۆتایی لێدوانەكەی دەڵێ‌، "وادەی ناردنەوەی نەوت هێشتا دیار نییە، لەوانەیە دوای هەڵبژاردنی توركیا بێت". چەند رۆژێكە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەگەڵ دامەزراوەكانی حكومەتی عێراق دەكات، بۆ تاوتوێكردنی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023 كە بڕەكەی زیاتر لە 199 ترلیۆن دینارە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین