ئەمڕۆ مۆزەخانەى نيشتيمانى بارزانى دەكرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت

بە ئامادەبوونى بەرپرسانى حكومى و حزبى و كەسايەتى وڵاتان و ناوخۆى هەرێمى كوردستان و دەرەوە بڕيارە (مۆزەخانەى نيشتيمانى بارزانى) لە بارزان بكرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (11/ئايار/ 2023) بەئامادەبوونى چەندين كەسايەتى و بەرپرسى حكومى و حزبى و باڵيۆز و كونسڵى وڵاتان لە عێراق و هەرێم مۆزەخانەى نيشتيمانى بارزانى لە دەڤەرى بارزان دەكرێتەوە.

بڕيارە رێوڕەسمەکە کاتژمێر (10 ) بە پێشوازی لە میوانەکان دەستپێدەکات، كە لە سەرۆک کۆمارى عێراق، سەرۆک وەزیران و بەرپرسان و نوێنەری وڵاتان، پاشان لە كاتژمێر (11) تاجە گوڵینە دادەنرێت، لەدوای دانانی تاجە گوڵینە گەڕانێكی سەرکردەکان دەبێت لەنێو مۆنومێنتی بارزانی دا.

 ئێوارەى دوێنێ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێوارە ئێوارخوانێكى بۆ ميوانەكان رێكخست لە دەستپێكى بەخێراهانى ميوانەكان گوتی، "ئێوە هاوڕێی کوردستانن."

 سەبارەت بە کردنەوەی مۆزەخانەكەش گوتی، "سبەی بۆنەیەکمان دەبێت بۆ کردنەوەی مۆزەخانەیەک بەشێکی مێژووی ئێمە پيشاندەدات. مێژووێک کە زۆربەی ئەوانەتان کە ئەمڕۆ لێرەن، یارمەتیتان داوین بونیادیبنێین. ئێوە بەشێکن لەم مێژووە."

ئەو مۆزەخانەيە، چەند ساڵێكە كارى تێدا دەكرێت، بڕيارە لە چاوچێوەى كردنەوەى دا سەركردە سياسييەكان بە شۆڕشەكانى مەلا مستەفا و خەبات و هەوڵەكانى بۆ گەلى كوردستان ئاشنا بكرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین