دادگای عێراق داوای دوو ملیار دینار لە مەشعان جبووری دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دادگای كەرخ لە بەغدا داوای دوو ملیار و 438 ملیۆن دینار لە مەشعان جبووری سیاسەتمەدار دەكاتەوە، چونكە شیاوی ئەندامێتی پەرلەمان نەبووە، كەچی مووچەی بۆ خۆی و پاسەوانەكانی وەرگرتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023 میدیاكانی عێراق بەڵگەیەكیان بڵاوكردووەتەوە، تێیدا دەردەكەوێت لە نۆی ئەم مانگە دادگای كەرخ وەڵامی داواكەی مەشعان جبووری داوەتەوە، كە لە دژی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تۆماری كردووە.  جبووری لە ئەندامێتی پەرلەمان نەماوە، حەلبووسی داوای ئەو پارەیەی لێدەكاتەوە كە وەریگرتووە.

بەگوێرەی بەڵگەكە دەردەكەوێت مەشعان جبووری  دوو ملیار و 428 ملیۆن و 566 هەزار دیناری بۆ خۆی و پاسەوانەكانی وەرگرتووە و دواتر بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئەندامێتییەكەی پووچەڵ كراوەتەوە. دوایین بڕیاری دادگا ئەوەیە دەبێت مەشعان جبووری ئەو پارەیە بگێڕێتەوە.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین