رۆمانێكی نوێ لەبارەی پوتین بڵاودەبێتەوە کولتوور

نوچه‌نێت

رۆمانی "جادووگەرەكەی كرمیلین" رۆمانێكی واقیعی و راستەقینەیە، لەبارەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی رووسیا، لەلایەن نووسەرێكی ئیتاڵی نووسراوە و یەكێكە لەو پێنج كتێبانەی كە زۆرترین فرۆشیان هەبووە.

رۆژنامەی عەرەب ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023 لە راپۆرتێكدا باس لەو رۆمانە دەكات كە لە لایەن جیولیانۆ دائیپمۆلی نووسەر و رۆژنامەنووسی ئیتاڵی بە ناونیشانی "جادووگەرەكەی كرمیلین"نووسراوە. 

ئەو رۆمانە بە یەكێك لەو رۆمانە بوێرانە دادەنرێت، كە لەم ماوەیەدا نووسراوە، چونكە باس لە كەسایەتی و سیاسەتی ڤلادیمێر پوتین و یەكێك لە راوێژكارەكانی دەكات. هەرچەندە رۆمانەكە بەر لە جەنگی ئۆكرانیا نووسراوە، بەڵام وەك راپۆرتەكە دەڵێ‌، دەكرێت دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئۆكرانیا بە تێڕوانینێكی تر بۆ درككردن بە جیهانی پوتین بخوێندرێتەوە.

ئەوەی جێی سەرنج بێت نووسەری رۆمانەكە زیاتر وەك نووسەر و شارەزایەكی سیاسی ناسراوە، ئەمەیش وا دەكات بایەخێكی زیاتر بە رۆمانەكە بدرێت، چونكە جیولیانۆ پێشتر راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا بووە.

رۆمانەكە جیا لە فەڕەنسی و ئەڵمانی لە ئەیلوولی داهاتوو بە ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە، هەروەها وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبیش. رۆژنامەی عەرەب دەڵێ‌، "یەكێك لەو پێنج كتێبە بووە كە زۆرترین فرۆشیان هەبووە".


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین