ریاز باڵیۆزی نوێی لە تاران دیاری دەکات ئێران
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، سعوودیە باڵیۆزی نوێی خۆی لە تاران دیاری کردووە و ئێمەش لە چەند رۆژی داهاتوو باڵیۆزی خۆمان دیاری دەکەین.

بەگوێرەی هەواڵێکی ایرنا، ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ی ئایاری 2023)، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، کە رۆژی سێشەممەی رابردوو، سعوودیە باڵیۆزی نوێ لە تاران بەم وەزارەتە ناساندووە. 

وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت، ئێمەش بەم زووانە باڵیۆزی نوێی خۆمان لە ریاز بە حکومەتی سعوودیە دەناسێنین. 

لەبارەی کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی ئێران و سعوودیە بە گوێرەی کاتی دیاریکراوی دوو مانگە، دەڵێت «هاوکارەکانم چەند هەفتەیەکە سەرقاڵن باڵیۆزخانە و کونسولخانەکان ئامادەی کردنەوە بکەن؛ لە چەند رۆژی داهاتوو دەکرێنەوە.

سەرچاوە: ایرنا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین