پەرلەمانی سوید لەبارەی سوپای پاسدارانەوە بڕیاریدا ئێران

نوچەنێت:

پەرلەمانی سوید سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی لە چوارچێوەی یەکێتی ئەوروپا ناساند.

بەگوێرەی هەواڵێکی رادیۆ فەردا، ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ی ئایاری 2023)، پەرلەمانتارانی سوید روژی رابردوو دەنگیان بە پڕۆژەیاسایەکدا کە پێویستە حکومەتی ئەو وڵاتە سوپای پاسدارانی ئێران، وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی لە چوارچێوەی یەکێتیی ئەورووپادا بناسێت.

ئەمش دوای ئەوەی کە هاوڵاتییەکی ئێرانی-سویدی، کە لە تورکیا رفێندرا بەناوی حەبیب ئەسیود (حەبیب فەرەجوڵڵا چەعب)، دواتر لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە 6ی ئایاری 2023، (بە تۆمەتی سەرۆکایەتی کردنی گروپی بزووتنەوەی ئینفیسال کە دژی حکومەتی ئێران، چالاکی ئەنجام داوە) لە سێدارە دراو و لە سێدارەدانی ئەسیۆد، لەلایەن رۆژئاواوە بە توندی ئیدانە کرا.

عەلیرەزا ئاخوندی، ئەندامی پەرلەمانی سوید، کە بە رەچەڵەک ئێرانییە، رایگەیاندووە، بڕیاری پەرلەمانی سویدی بە "زۆر گرنگ" ناوبرد و گوتی: ئەم بڕیارنامەیە یارمەتی حکومەتی سوید دەدات، لە گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دیکەی وڵاتانی ئەوروپا، بۆ ئەوەی سوپای پاسداران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێ.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین