ئەتلانتیك كونسڵ: ژینگەی عێراق بۆ كۆمپانیا بیانییەكان مەترسیدارە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ماڵپەڕی ئەتلانتیك كونسڵ لە راپۆرتێكدا دەڵێ‌، هەر چەندە عێراق دووەم بەرهەمهێنی رێكخراوی ئۆپێكە بەڵام سەبارەت بە ئاسایشی وزە رووبەڕووی ئاڵنگاری دەبێتەوە و ژینگەكەی بۆ كۆمپانیا بیانییەكان مەترسیدارە".

ئەمڕۆ هەینی 12ی ئایاری 2023 ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوزی عێراقی پوختەی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە كە لەلایەن سەنتەری ئەنجومەنی ئەتڵەسی "ئەتلانتیك كونسڵ" ئامادەكراوە و تێیدا هۆشداری لە ئاسایشی وزەی عێراق دەدرێت.

لە راپۆتەكە باس لەوە كراوە، هەر چەندە عێراق دووەم ئەندامی ئۆێكە لە پەرهەمهێنانی نەوت ،كەچی رووبەڕووی ئاڵنگاری دەبێتەوە لە بواری ئاسایشی وزە، چونكە ژینگەكەی ناجێگرە و گەندەڵی تێدا بڵاوبووەتەوە و ژێرخانی ئابووری داڕووخاوە، سیستەمی دادوەری گەشەی نەكردووە، هەموو ئەمانەیش دەبنە هۆی نائومێدی بۆ وەبەرهێنانی بیانی و ناوخۆیی.

ئەنجومەنی ئەتڵەسی دەشڵێ‌، "هەرچەندە بەرهەمی نەوت لە دوای 2003 وە لە عێراق زیادی كردووە، بەڵام تا ئێستایش ئەو وڵاتە بە تەواوی بە تواناكانی خۆی نەگەیشتەوە و ژینگەكەی پڕە لە مەترسی و هەڕەشە لە كۆمپانیا بیانییەكان دەكات".

سەنتەری ئەتلانتیك كونسڵ "atlantic council" سەنتەرێكی توێژینەوەی ئەمریكییە و لە ساڵی 1961 دامەزراوە، توێژینەوەكانیان پەیوەندی بە ئاسایشی نێودەوڵەتی و گەشەی ئابووری دنیا هەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین