دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و میسر لە عێراق بەرێوەدەچێت ئێران

نوچەنێت:

ئەندامێکی لیژنەی ئەمنییەتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، هەردوو سەرۆککۆماری ئێران و میسر لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆدبنەوە و لەم پێوەندییەدا دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و میسر لە عێراق بەردەوامە و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا باڵیۆزخانەکان لە تاران و قاهیرە دەکرێنەوە.

بەپێی هەواڵێکی هەواڵنێری تەسنیم، لە رۆژی یەکشەممە (14ی ئایاری 2023) فەداحسێن مالیکی، ئەندامی لیژنەی ئەمنییەتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت، گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و میسر زۆر گرنگە؛ چونکە میسر یەکێکە لە کۆنترین و شارستانیترین وڵاتانی ناوچەکە و جیهان.

فەداحسێن مالیکی دەشڵێت، لەم پێوەندییەدا دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و میسر لە عێراق بەردەوامە و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا پەیوەندییەکانی ئێران و میسر دەگەڕێتەوە و شاهیدی کردنەوەی باڵیۆزخانەکان دەبین لە هەردوو وڵات. 

مالیکی ئاشکرای دەکات، کە دوای کردنەوەی باڵیۆزخانەکان، دیدارێک لە نێوان هەردوو سەرۆک ئێبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر ئامادە دەکرێن.

سەرچاوە: تسنیم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین