مەسرور بارزانی و سوودانی لەسەر دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان رێككەوتوون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ئاشكرای دەكات، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی حكومەتی عێراق لەسەر ئەوە رێككەوتوون دەست بە دانوستاندنەكان بكرێتەوە، بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەكانی تریش بكرێت.

فارس عیسا شەوی رابردوو 14ی ئایاری 2023 بە ماڵپەڕی بەغدادتودەی راگەیاندووە، مەسرور بارزانی و سوودانی لە سەر ئەوە رێككەوتوون دانوستاندنی تریش بكرێت، تا كۆتایی بە هەموو دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ناوەند و هەرێم بهێنرێت.

سەرۆكی نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان دەڵێ‌، "دوایین كۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و سوودانی بەوە كۆتایی هات، هەل بدۆزرێتەوە بۆ خزمەتی خەڵكی هەرێم و تەواوی گەل، هەروەها پێویستە تەواوی كێشەكانی رابردوو لەبیر بكرێن، هاووڵاتیان چارەسەری گونجاویان دەوێت نەوەك مانەوەی كێشەكان وەك خۆیان".

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد لە چوارچێوەی بەشداربوونی لە مەراسیمی كردنەوەی یادگەی بارزانی لە بارزان، لە سەردانەكەی دیداری لەگەڵ تەواوی بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین