قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە دایکان و باوکان دەکات منداڵەکانیان لەمجۆرە شیرینە بپارێزن تەندرووستی

نوچەنێت:

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکراى دەکات، لە چەند دوکانێک دەستیان بەسەر (10) تۆن کارتۆن شیرینى منداڵاندا گرتووە، "کە لە شێوەی جگەرە دروستکراوە."

ئەمڕۆ دووشەممە (15/ئایار/2023) قائیمقامیەتی ناوه‌ندی سلێمانی ڕایگەیاند، "دەستیان گرتووە بەسەر 10 کارتۆن شیرینی منداڵاندا کە لە شێوەی جگەرە دروستکراوە."

لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، "ئەوەی دەستیبەسەرداگیراوە، بڕی 300 پارچە شیرینییه‌، بەهۆی ئەوەی لە شێوەی جگەرەدا بۆ منداڵان دروستکراوە، جۆرێکە لە هاندانی منداڵان و بەلاڕێدا بردنیان و حەزیان بۆ جگەرەکێشان رادەکێشرێت."

قائیمقامیەتی سلێمانی، دايكان و باوكان ئاگادار دەکاتەوە، رێگه‌ نه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان ئه‌و جۆره‌ شیرینییه‌ بكڕن و له‌هه‌ر شوێنێكیش به‌رچاویان كه‌وت لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا دووپاتى دەکاتەوە، بە فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌هه‌ر شوێنێك ئه‌و شیرینیانه‌ی‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی جگه‌ره‌ دروستكرابێت و بفرۆشرێت، راسته‌خۆ شوێنه‌كه‌‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین