میلیشیاكان وازیان لە كازمی نەهێناوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ماڵپەڕێكی سەربە میلیشیاكان لێدوانی پەرلەمانتارێكی شیعە بڵاوكردووەتەوە، كە دووپاتی دەكاتەوە واز لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و ئەندامانی كابینەكەی ناهێنن و بە دادگایان دەدەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023 ماڵپەڕی عەهدنیوز كە سەربە میلیشیای عەسائیبە، لێدوانێكی مستەفا سەنەدی پەرلەمانتاری بڵاوكردووەتەوە كە دەڵێ‌، بە تۆمەتی گەندەڵی لەڕووی یاساییەوە بەدوای كازمی و زۆرینەی ئەندامانی حكومەتەكەی ئەون.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێ‌، "دادوەری عێراق بە دوای كازمی و زۆرێك لە ئەندامانی حكومەتەكەیەتی و كار دەكات ئەو پارانە بگێڕێتەوە كە بۆ دەرەوە بردراون" دەشڵێ‌، "حكومەتی پێشوو یەكێكە لەو  حكومەتانەی كە زۆرتر لە لایەن یاساوە داوا دەكرێت". مستەفا سەنەد باس لەوەیش دەكات چوار كەس لە حكومەتەكەی كازمی بە شێوەیەكی سەرەكی تۆمەتبار ئەوانیش مستەفا كازمی و رائید جوحی بەرپرسی نووسینگەكەی كازمی و وەزیری دارایی و نەوتن.

مستەفا كازمی لە مانگی ئایاری 2020 دوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتی عادل عەبدولمەهدی بوو بە سەرۆك وەزیران و تا مانگی تشرینی یەكەمی 2022 پۆستەكەی مایەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین