قەرزێكی تری حكومەتی عێراق ئاشكرا دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

عەلی لامی ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی سەباحی عێراقی دەڵێ‌، "جگەلە قەرزی دەرەكی و ناوخۆ حكومەتی عێراق پارەیەكی زۆری لە ئەستۆیە كە هی پتڕۆدۆلارە".

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023 عەلی لامی باس لەوە دەكات چەندان ساڵ پارەی پتڕۆدۆلار نەدراوە، كە بڕە پارەیە بە یاسا رێكخراوە وەك قەرەبوویەكی زیانەكان بەو پارێزگایانە دەدرێت، بەرهەمهێنەری نەوتن.

عەلی لامی دەڵێ‌، "پترۆ دۆلار لە بودجەی گشتی دیاری كراوە، بەڵام پێشتر بۆ هەر بەرمیلێك پێنج دۆلار بوو، كەچی ئێستاكراوەتە دوو دۆلار". ئاماژە بۆ ئەوەی دەكات بە هۆی تەنگژەیەك لەدوا یەكەكانی دارایی عێراق و شەڕ و پەتای كۆڕۆنا وایكردووە، تا ئێستا ئەم یاسایە جێبەجێ نەكرێت. بەڵام لە ئەستۆی حكومەت دەمێنێتەوە.

عێراق لەسەروبەندی پەسەندكردنی بودجەی گشتییە، كە یەكەم جار لەم وڵاتە بودجەی گشتی سێ ساڵ بە یەكەوە ئامادە بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین