لە ڤیەننا شەقمێک بۆ هەمیشە بە ناوی ژینا ئەمینییەوە دەکرێت ئێران

نوچەنێت:

لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا، شەقامێک بە شێوەیەکی هەمیشەیی بە ناوی ژینا ئەمینی دەکرێت، وەک هاوسۆزی لەگەڵ راپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێران.

ژینا (مەهسا) ئەمینی، کچە کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، تەمەن 22 ساڵ، کە لەلایەن دەوریەی پۆلیسی ئاکارەوە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە زەبر بەر سەری کەوت و گیانی لەدەستدا. گیانلەدەستدانی بزووتنەوەی سەرتاسەری لە ئێران بە ناوی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستی پێکرد و ئێستاش درێژەی هەیە و تەنیا بزووتنەوەیەکە لە مێژووی ئێراندا کە لە دژی دەسەڵات، هەموو نەتەوەکانی هاودەنگ و یەکریز کرد.

بەپی هەوڵێکی ماڵپەڕی ئێران ئینتەرناشناڵ، لە رۆژی سێشەممە (16ی ئایاری 2023)، راوێژکاری سەرۆکی شارەوانی ڤیەننا و ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکراتی نەمسا، مارینا هانکە رایگەیاند، وەک هاوسۆزی لەگەڵ راپەڕینی شۆڕشگێڕانە لە ئێران، شەقامێکی ڤیەننا بە ناوی ژینا (مەهسا) ئەمینی ناونراوە.

پارتی سۆشیال دێموکرات و شارەوانی نەمسا لە بەیاننامەکەیاندا وێڕای پشتیوانی لە راپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێران لە دژی کۆماری ئیسلامی، رایانگەیاند «ئەمە یەکەمجارە لە جیهاندا بە دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی شار، ناوی ژینا ئەمینی بۆ هەمیشەیی، لەسەر یەکێک شەقامەکان دابنرێت».

پێشتریش شەقام و چەندین شوێن لە بەلجیکا، فەرەنسا و کەنەدا بە ناوی ژینا ئەمینی ناونراون.

هەروەها ئەنجوومەنی شاری ئۆتاوا رەزامەندی دەربڕی کە بەمەبەستی پشتیوانی لە ژنانی ئێران، ناوی بەشێک لە شەقامی بەردەم باڵیۆزخانەی پێشووی ئێران لە کەنەدا بگۆڕدرێت بۆ "ژینا ئەمینی".

لە کاتی راپەڕین دژی کۆماری ئیسلامی، سەرۆکی شارەوانی نوفەل لۆشاتووی فەرەنسا رایگەیاند، کە ئەو تەختەیەی وێنەی رووحوڵڵا خومەینی (رێبەری کۆچکردووی ئێران و دامەزرێنەری حزبی کۆماری ئیسلامی ئێران) لەسەرە، لە چاوی خەڵک لایدەدات.

 سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین