بەغدا (200) ملیار دینارى بۆ هەرێمى کوردستان نارد کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا (200) ملیار دینارى بۆ هەرێمى کوردستان ڕەوان و دەشڵێت، لەم ڕۆژانە (200) ملیارى دیکەش ڕەوانە دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (17/ئایار/2023) فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، بەغدا (200) ملیار دینارى بۆ تەواوکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى نارد.

سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان ئاماژە بەوەشدەکات، (200) ملیارەکەی دیکە ئەمڕۆ یان سبەی رێگەی بانکی رەشیدەوە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم

فارس عیسا لە بارەى (400) ملیارەکە ڕوونکردنەوەى زیاتر دەکات و دەڵێت، رێکارەکانی ناردنی 400 ملیار دینار مووچەی فەرمانبەرانی هەولێر تەواو کرا. 

هەرێمى کوردستان بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەر پێویستى بە (910) ملیار دینارە، بەپێى ڕێککەوتنى نێوان هەولێر-بەغدا، حکومەتى عێراق مانگانە بۆ تەواوکردنى مووچەى فەرمانبەران، مانگانە (400) ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێت.    

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین