ئازەربایجان بەتۆمەتی کودەتا و پەیوەندی لەگەڵ ئێران چەندین کەس دەستبەسەر دەکات ئێران

نوچەنێت:

لە کۆماری ئازەربایجان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئێران و پلان دانان بۆ کودەتا و تیرۆری بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە، لانیکەم نۆ کەسیان دەستگیر کردووە.

بە گوێرەی ئێران ئینتەرناشناڵ، لە رۆژی چوارشەممە (17ی ئایاری 2023) کۆماری ئازەربایجان رۆژی رابردوو رایگەیاندووە، کە رەئووف اللە ئاخوندزادە، کوڕەکەی مورسل و حەوت کەسی دیکە، کە لە بەردەستی رەئووف اللە ئاخوندزادە چالاکیان دەکرد دەستبەسەر کردووە.

ئەم دەستگیر کردنە لەکاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکانی نێوان باکۆ و تارن لە هەڵکشاندایە.

وەزارەتی ناوخۆ، دەزگا ئەمنییەکان و داواکاری گشتی ئەم وڵاتە لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، کەسانی دەستگیر کراو بۆ دەزگا سیخوڕییە تایبەتەکانی ئێران چالاکیان دەکرد. 

بە گوێرەی ئەم راگەیەندراوە، ئەندامانی ئەم گروپە لەکاتی پلاندانان بوون بۆ «رووخاندنی حکومەت بە رێگای توندوتیژی و تیرۆری کەسایەتییە دیارەکان و بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە».

ئەوە لە کاتێکدایە، کە پێشتر شەش کەسی دیکەی بەتۆمەتی هاوکاری دەزگای سیخوڕی ئێران و هەوڵی کودەتا لە کۆماری ئازەربایجان لە سەرەتای مانگی رابردوو دەستگیرکران. 

پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە بەتایبەت بەهۆی پاڵپشتی تاران لە گروپە شیعەکان لە کۆماری ئازەربایجان و هەروەها توڕەیی ئێران لە هاوکاری باکو لەگەڵ ئیسرائیل گرژی تێکەوتووە. 

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین