چوار ملیۆن و 500 هەزار خەڵكی سڤیل لە عێراق و ئەفغانستان كوژراون
نوچەنێت
بەگوێرەی توێژینەوەیەكی زانكۆی بڕاونی ئەمریكی لە ساڵی 2001 وە بە هۆی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی ئەمریكا نزیكەی چوار ملیۆن و 500 هەزار كەس لە خەڵكی سڤیل كوژراون، زۆربەیان عێراقی و ئەفغانیین.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئایاری 2023 ماڵپەڕی بەغداد تودەی عێراقی پوختەی راپۆرتێكی زانكۆی بڕاونی ئەمریكی بڵاوكردووەتەوە، كە تێیدا هاتووە لە ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازیانەی كە ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا ئەنجام دراون، زیاتر لە چوار ملیۆن و 500 هەزار كەس كوژراون.
راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەو ئامارەی كە پێشتر بە ناوی "تێچووی جەنگ" لەلایەن ئەمریكا بڵاوكراوەتەوە، گوایە سێ ملیۆن و 600 هەزار كەس لەم دوو وڵاتە كوژراون، ئامارێكی ورد نییە و كۆنە
ئەمریكا لە ساڵی 2001 لە ئەفغانستان و لە 2003 لە عێراق جەنگی هەڵگیرساند و تا ئێستا لێكەوتەكانی بەردەوامە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment