بەراورد بە رابردوو ئافرەتانى توركيا لەم هەڵبژاردنە زۆرترين كورسيان بەدەستهێنا
نوچەنێت
وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها
بۆ يەكەمجار لە مێژووى هەڵبژاردنەكانى توركيا كە لە (14) ئەم مانگە بەرێوەچوو، بەدەستهێنانى كورسى لەلايەن ئافرەتان رێژەى پێوانەيى لە پەرلەمانى ئەو وڵاتە تۆماركرد.
بەگوێرەى داتاى ئەنجامە بەراييەكانى ئەم هەڵبژاردنە لە كۆى (600) كورسى پەرلەمانى بۆ ئەم خولە (121) ئافرەت دەچنە پەرلەمان، لەبەرانبەردا ژمارەى (479) پياو دەچنە پەرلەمان، ئەمەش بەرزترين رێژەى ئافرەتە كە تا ئێستا چووبێتە پەرلەمانى توركيا.
سەبارەت بەخواى لە خولى رابردووى پەرلەمانى توركيا، رێژەى ئافرەتان لە (17.1%) بەڵام بۆ ئەم خولە رێژەكە بەرزبۆتەوە، گەيشتۆتە لە (20.1%).
دەربارەى ژمارەى ئافرەتانيش لەناو پارتەكان بەم جۆرەيە، پارتى چەپى سەوز كە نوێنەرايەتى (هەدەپە) دەكات بەرزترين رێژەى ئافرەتانى تێدايە، پارتى دادوگەشەپێدان (ئاكپارتى) بە پلەى دووەم دێت، پارتى گەلى كۆمارى و ئى پارت و بزووتنەوەى نەتەوەيى توركى و پارتى كرێكارانى توركيا لە پلەكانى دوايين.
لە ليستى ئاكپارتى (50) ئافرەت دەچنە پەرلەمانى، لەسەر ليستى جەهەپە (30) ئافرەت، لەسەر ليستى پارتى چەپى سەوز (30) ئافرەت لەسەر ليستى ئى پارت چوار ئافرەت، مەهەپە يەك ئافرەت، پارتى كرێكارانى توركيا يەك ئافرەت.
لە كۆى (267) ئەندام پەرلەمانى ئاكپارتى (50) ئەندام ئافرەتن، لە خولى رابردوو رێژەى پەرلەمانتارانى ئافرەت (17.9%) بۆ ئەم خولە ئەم رێژەيە بۆ لە (18.7%) بەرزبۆتەوە.
سەبارەت بە پارتى چەپى سەوز (30) ئافرەت بوون بە پەرلەمانتار، ئەوەش لە (49%) پەرلەمانترانى ئەو پارتە پێك دەهێنێت، كە بەراورد بە رێژەى پارتەكانى تر بەرزترين ئاستە.
پارتى گەلى كۆمارى لە كۆى (169) پەرلەمانتارى (30) پەرلەمانتارى ئافرەتى دەچێتە پەرلەمان، كە رێژەى لە (17%) پەرلەمانتارانى ئەو پارتە پێكدەهێنن، ئەوەش لە كاتێدايە لە خولى رابردوو رێژەى ئافرەتانى جەهەپە (12.2%) بوو.
سەبارەت بە مەهەپەش لە كۆى (50) پەرلەمانتار تەنيا چوار پەرلەمانتار ئافرەتن، بەراورد بە خولى رابردوو كە رێژەكەى لە (10%) بوو، بەڵام بۆ ئەم خولە بۆ لە (8%) دابەزيووە.
ئى پارت بە سەرۆكايەتى ميراڵ ئەكشنار، كە لەگەڵ جەهەپە هاوپەيمان بوو توانى (44) كورسى بەدەست بهێنێت، تەنيا چوار پەرلەمانتارى ئافرەتن، بەمەش رێژەى ئافرەتانى (6.9%) بۆ لە (13.7%) بەرز كردۆتەوە.
لەم هەڵبژاردنە ئافرەتان لە (31) ويلايەت نەياتوانيوە هيچ كورسييەك بەدەست بهێنن، كە بەم شێوەى خوارەوەيە، ئەديامان، ئەكسارى، ئەمسيا، ئەرداهان، ئەرتفين، بايبۆرت، بيليجيك، بنگۆل، پۆلۆ، بۆردۆر، جەناق قەلعە، چۆرۆم، ئەلازيغ، ئەزينجان، گۆمۆش هانە، ئەگديرە، قەرەبوك، كەهرەمان، كەريك قەلعە، قەرقەلەر ئييلى، قەرشەهيد، كليس، كۆتاهيە، نيگدە، ئۆردۆر، ريزە، سينوب، تەوقات، ئۆشاق، يۆزگات، زەنگولوداغ.
لەم خولەى ئێستاى پەرلەمانى توركيا زەهار نوور ئەيدەمير تەمەن (25) ساڵ لە ئەنقەرەى پايتەخت و رومەيسە قەدەق (27) لە ئيستەنبۆڵ بچووكترين پەرلەمانتارن.
دەستەى باڵاى هەڵبژاردنەكان بڵاويكردەوە رێژەى بەشدارى لە ناوخۆى توركيا گەيشتە لە (88.92%) لە دەرەوەى توركياش گەيشتە لە (52.69%).
بەشێوەيەكى گشتى بەشدارى ئافرەتان لە پەرلەمانى توركيا بە بەردەوامى بەرز دەبێتەوە، لە (2007) رێژەى ئافرەتان لە كۆى (550) لە (9.1%) بوو، لە (2011) گەيشتە لە (14.3%) پاشان لە (2015) لە خولى يەكەم لە حەوتى حوزەيران گەيشتە (14.7%) بەڵام لە يەكى تشرينى دووەم لە هەمان ساڵ دووبارە كرايەوە گەيشتە لە (14.7%).
لە هەڵبژاردنى لە مانگى تەمووزى (2018) رێژەى ئافرەتان لە پەرلەمانى توركيا بۆ لە (17.1%)، لە هەڵبژاردنى ئەمساڵ ئەندامانى پەرلەمان ژمارەيان (600) ئەندامە رێژەكەيان گەيشتۆتە (20.1%).
سەرچاوە: خەليج جەديد
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment