لە كاتژمێرێكدا شەش حاڵەتی تەڵاق لە عێراق تۆمار دەكرێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئایاری 2023 ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق ئامارێكی فەرمی بۆ هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەران بڵاوكردووەتەوە دەركەوتووە لە مانگی نیسان چوار هەزار و 643 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە، لە هەر 15 پارێزگاكەی عێراق.
ئەنجومەنی دادوەری دەڵێ، "لە رۆژێكدا 150 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە و لە كاتژمێرێكدا شەش حاڵەت هەبووە". بەگوێرەی ئامارەكە 14 هەزار و 786 گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاكان تۆماركراون و دوو هەزار 319 هاوسەرگیریش لە دەرەوەی دادگا ئەنجامدراون. واتە 17 هەزار و 98 هاوسەرگیری تۆماركراون سەبارەت بە تەڵاقەكەیش سێ هەزار و 317 حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاكان ئەنجام دراون، هەزار و 326 حاڵەتیش لە دەرەوەی دادگا ئەنجام دراون.
پێشتر شارەزایان ئاشكرایان كردبوو، بە هۆی دیاردەی زوو بەشوودان، ناپاكی هاوسەران، خراپی دۆخی ئابووری و خراپ بەكارهێنانی هۆكانی پەیوەندی، ناسەقامگیری باری كۆمەڵایەتی و ئاوارەیی، دیاردەی جیابوونەوە زیاد بووە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment