سەرۆک کۆماری ئێران بۆ تاڵیبان: هۆشدارییەکەم بە جددی وەربگرن ئێران

نوچەنێت:

سەرۆک کۆماری ئێران، لەبارەی دۆخی بەردانەوەی ئاو هۆشداری دەداتە بەرپرسانی تاڵیبان لە ئەفغانستان و دەڵێت هۆشدارییەکەم بە جددی وەربگرن.

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە میانەی سەردانی بۆ پارێزگای سیستان و بەلوچستان، رۆژی پێنجشەممە (18ی ئایاری 2023) بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: لە وەرگرتنی مافی ئاوی هیرمەند لە ئەفغانستانەوە جددییە و روو بە تاڵیبان دەڵێت «قسەکانم بە جددی وەربگرن بۆ ئەوەی دواتر گلەیی نەکەن».

هەروەها حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ شاندەکەی سەرۆککۆمارە، دەڵێت، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە ئەمیرخان موتەقی، بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان، (بە وەکالەت) کردووە، لایەنی ئەفغانی دەروازەکانی بەنداوی کەجکی بکاتەوە.

لەبەرانبەر داواکارییە بەردەوامەکانی بەرپرسانی ئێران، کاربەدەستانی تاڵیبان دەڵێن، بەنداوی کەجکی ئاوی پێویستی تێدا نییە تاکو رەوانەی ئێران بکرێت.

جێگەی ئاماژەیە، کە مافی ئاوی هیرمەند هەمیشە کێشەی لە نێوان ئێران و ئەفغانستان بووە؛ کۆماری ئیسلامی پێشتر ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دروستکردنی بەنداوی ئاو لە ئەفغانستان دەربڕیوە و هۆشداری بە حکومەتی پێشووی ئەم وڵاتەش دابوو.

سەرچاوە: العربییە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین