بایدن بە بڕیارێك عێراقییەكان نیگەران دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا بە بڕیاری درێژكردنەوەی حاڵەتی لەناكاوی عێراق، عێراقییەكان نیگەران دەكات، چونكە ساڵانە بە شێوەیەكی "رۆتینی" نوێكراوەتەوە، بەڵام بە گوتەی چاودێران راگەیاندنی بڕیارەكە لەلایەن بایدنەوە پەیامێكی سیاسی لە پشتە و شێوازێكە لە هۆشداریی.

دوێنێ‌ چوارشەممە 17ی ئایاری 2023 جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری نوێكردنەوەی باری لەناكاوی عێراقی راگەیاند، بەگوێرەی راگەیێندراوێك كە لەلایەن كۆشكی سپییەوە بڵاوكراوەتەوە بایدن دەڵێ‌، "هێشتا كۆسپ لەبەردەم دووبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق و گێڕانەوەی ئاشتی و ئاسایش و پاراستیان لە وڵاتەكە هەیە، كۆسپ لەبەردەم دامەزراوەی سیاسی و كارگێری و ئابووری عێراق هەیە".

هەروەها بایدن دەڵێ‌، "ئەو كۆسپانە هەڕەشەیەكی نائاسایی لە ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی عێراق و ئەمریكایش هەیە، بۆیە بڕیارم دا باری لەناكاو بەردەوام بێت بەگوێری بڕیاری جێبەجێكردنی 13303 كە پەیوەندی بە سەقامگیری عێراق".

ئەوەی بەلای چاودێرانی سیاسی لەم بابەتە گرنگ بێت ئەوەیە، ساڵانە لە مانگی ئایار بڕیاری باری لەناكاوی عێراق نوێكراوەتەوە، بەم شێوەیەی ئێستا رانەگەیاندراوە، بۆیە گومانی ئەوە دەكەن بایدن بەو بڕیارە مەبەستێكی تری هەبێت. 

چاودێرانی سیاسی بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز دووپات لەسەر ئەوە دەكەنەوە،  "راگەیاندنی بڕیارەكە كە پێشتر بەم شێوەیە نەبووە، پەیامێكی رۆشنی حكومەتی ئەمریكایە بۆ عێراق كە واشنتن لەسەر بنەمای نیاز و لێدوان مامەڵە لەگەڵ عێراق ناكات و بەڵكو لەسەر بنەمای كاركردن".

بۆیە پێیانوایە، "پەیامی سەرەكی واشنتن كە دەیەوێ‌ بە عێراق بگات ئەوەیە كە نیگەرانییەكی سەرەكی لە عێراق هەیە، لە حاڵەتێك ئەگەر عێراق بیەوێ‌ پارێزگاری لە پەیوەندییەكەی بكات ئەوا دەبێت بە پیر ئەو نیگەرانییەوە بچێت".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین