دەزگای دادوەری ئێران: سوخەنوەری لەسێدارە درا ئێران

نوچەنێت:

دەزگای دادوەری ئێران رایدەگەیەنێت، حوکمی لەسێدارەدانی شەهروز (الکس)سوخەنوەری، زیندانی تۆمەتبار بە «افساد فی الارض» رۆژی شەممە جێبەجێ کراوە.

رۆژی شەممە (20ی ئایاری 2023) دەزگای دادوەری ئێران رایگەیاند، حوکمی لەسێدارەدانی شەهروز (ئەلێکس) سوخەنوەری، زیندانی تۆمەتبار بە «افساد فی الارض» ئەمڕۆ جێبەجێ کراوە.

شەهروز سوخەنوەری، کە لە کەیسی پەیوەندیدار بە «قاچاخی نێودەوڵەتی مرۆڤ» تۆمەتبارە کراوە و لە 2020 دەستبەسەر کراوە و گەڕێندراوەتەوە ئێران.

دەزگای دادوەری ئێران دەڵێت، کە دەستبەسەر کردنی ئەم تۆمەتبارە لە وڵاتی مالیزیا و بە هاوکاری پۆلیسی ئینتەرپول ئەنجامدراوە.

ناوبراو لە 2021 لە دادگای شۆڕش بە تۆمەتباری ریزی دووەم و بە لەسێدارەدان حوکم درا و پێنج کەسی دیکەش لە تۆمەتبارەکان بە پازدە ساڵ زیندانی سزا دران.

دەزگای دادوەری دەڵێت، تۆمەتبارکردنی سوخەنوەری بە پێی دانپێدانان و فیلمە نەشیاوەکانی بەدەستهاتوو لە ناو مۆبایەکەی بووە.

هەوڵی لەسێدارەدانی سوخەنوەری رۆژێک دوای لەسێدارەدانی سێ خۆپیشاندەر، لە کەیسی ماڵی ئیسفەهان، لەگەڵ هەبوونی گومان و دژبەیەکی زۆر لەم کەسیەدا لەسێدارەدران. ئەم لەسێدارەدانە بووەتە هۆی تووڕەیی بەربڵاو لە نێو دژبەرانی حکومەت. 

 

سەرچاوە: رادیۆ فەردا 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین