گرووپی قوربانی ئیمام عەلی دەستگیر دەكرێن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئاژانسی هەواڵگر و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق، ئاشكرای دەكات چەندان كەسی دەستگیركردووە، كە بە ناوی ئیمام عەلی كوڕی ئەبو تاڵب تیروپشك بۆ خۆكوژی دەكەن.

ئەمڕۆ شەممە 20ی ئایاری 2023 ماڵپەڕی كەناڵی ئەلعەرەبییە ئاماژەی بۆ راگەیێندراوێكی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی عێراق كردووە، كە ئاشكرای كردووە چوار كەس دەستگیركراون لەو گرووپەی كە خۆیان بە گرووپی قوربانی ناساندووە. ئەوان لە شارۆچكەی سوق شیوخ لە باشووری ناسڕییە "زیقار" نیشتەجێن و دانیان بە تاوانەكانیان ناوە، بۆیە رادەستی دادگا كراون.

لە چەند رۆژی رابردوودا زانیاری لەسەر گرووپێكی تۆقێنەر بڵاوكرایەوە، بە ناوی گرووپی قوربانی ئەندامانی ئەو گرووپە تیروپشك بۆ ئەندامانی دەكەن، تا خۆیان بۆ ئیمام عەلی كوری ئەبوتاڵب بكەن بە قوربانی. تا ئێستا سێ‌ كەس لە گرووپەكە خۆی كوشتووە. وەك ماڵپەڕی كەناڵی ئەلعەرەبیەیش ئاماژەی بۆ كردووە، ئەوان "ئیمام عەلی دەپەرستن".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین