لە رووبەڕووبوونەوەیەک شەش پاسەوانی سنووری ئێران کوژران ئێران

نوچەنێت:

لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لە ناوچەی «مەک سوختە»ی سەراوان شەش پاسەوانی سنووری ئێران لە رووبەڕووبوونەوەیک لەگەڵ گروپێکی چەکدا کوژراوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، کە لە رۆژی یەکشەممە (21ی ئایاری 2023) بڵاوکراوەتەوە، شەوی رابردوو لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لە شاری سەراوان لە ناوچەی مەک سوختە، لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گروپێکی چەکدار شەش پاسەوانی سنووری ئێران کوژراون هەروەها لە کوژراوەکان سێیان پلەدارن و سێشیان سەربازن.

هەر لەم پەیوەندییەدا پۆلیس لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە هێرشێکی تیرۆریستی لە شەوی رابردوو هەروەها هەوڵدان بۆ دەربازبوون بۆ ناو وڵات، لەگەڵ بەرگری پاسەوانان سنووری سەراوان رووبەڕوو بوونەتەوە و پێنج پاسەوانی سنوور گیان لەدەستدەدەن و چەکدارەکانیش هەڵهاتوون.

بەپێی تەسنیم، دوای گەیاندنی دوو بریندار بە نەخۆشخانە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی کوژراوان بووەتە شەش کەس.

سەرچاوە: تەسنیم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین