سوودانی جارێكی تر لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆدەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

تركی جەدعان سەركردە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە ئاشكرای كردووە، لە چەند كاتژمێری داهاتوودا جارێكی تر محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە شیعەكان كۆدەبێتەوە تا بۆ دوایین جار تاوتوێی بودجە بكەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی ئایاری 2023 تركی جەدعان لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی بەغداد تودەی عێراق ئاشكرای كردووە، لە 48 كاتژمێری داهاتوو سوودانی و لایەنەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە كۆدەبنەوە،گرنگترین بابەتیش كۆبوونەوەكەیش پەیوەندی بە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 20223 هەیە.

ئەو بەرپرسەی شیعە باسی لەوە كردووە، كارنامەی كۆبوونەوەكە شەش خاڵە و هەمووشیان پەیوەندییان بە بودجەوە هەیە لەوانە مەسەلەی كورتهێنانی بودجە و رەچاوكردنی داواكاری ئەو شارانەی كە ئاستی هەژاری و بێكارییان بەرزە.

پەرلەمانتارانی عێراق دووپاتی دەكەنەوە، ئەم هەفتەیە لە پەرلەمان دەنگ بە بودجەی گشتی دەدرێت كە ئەمساڵ قەبارەكەی 199 ترلیۆن دینارە و ئەمەیش لە مێژووی عێراق بە گەورەترین بودجە دادەنرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین