لە كەركووك... دوو هێزی میلیشیا تەقە لە یەكتر دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرای كردووە، لە نزیك فڕۆكەخانەی كەركووك دوو هێزی میلیشیا لەسەر باڵەخانەیەك تەقەیان لە یەكتر كردووە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی ئایاری 2023 لە نزیك فڕۆكەخانەی كەركووك دوو هێزی حەشدی شەعبی تەقەیان لە یەكتر كردووە.

سەرچاوەكە گوتوویتی هێزێكی میلیشیاكان بە فەرمانی ئەبوحوسام سەهلانی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی رۆژهەڵاتی دیجلە داوای لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی میحوەری باكوور كردووە یەكێك لە باڵەخانەكان چۆڵ بكات. كەچی ئەو هێزە كە ئەبورەزای نەجار فەرماندەیی دەكات داواكەیان رەتكردووەتەوە، بۆیە شەڕە تەقە دروست بووە. 

هەر یەكێكیش لەو دوو میلیشیایە هێزی زیاتریان خستووەتە ئامادەباشییەوە. تا ئێستا زانیاری زیاتر لەسەر ئەم رووداوە و زیانەكانی بڵاونەكراوەتەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین