عەلی شەمخانی لادرا ئێران

نوچه‌نێت

ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران عەلی شەمخانی لە پۆستی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لادا و لە شوێنی ئەو عەلی ئەكبەر ئەحمەدیانی دانا.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئایاری 2023 ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویكردووەتەوە، بە فەرمانی ئیبراهیم رەئیسی، عەلی شەمخانی لە پۆستی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لادرا و لە شوێنی ئەو عەلی ئەكبەر ئەحمەدیان دانرا.

شەمخانی ماوەی 10 بوو لە پۆستەكە بوو. عەلی ئەحمەد ئەكبەریان پێشتر چەندان پۆستی گرنگی لە ئێران هەبووە، لەوانە فەرماندەی هێزی دەریایی بووە لە سوپای پاسدارانی ئێران و سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای پاسداران بووە. ماوەیەك لە كاتی چەنگی نێوان عێراق و ئێران بەرپرسی سەربازگەی نوح بوو.

هەرچەندە میدیاكانی ئێران هەواڵەكەیان بە كورتی بڵاوكردووەتەوە، بەڵام ماڵپەڕی میدڵ ئیست نیوز كە تایبەتە بە كاروباری ئێران، بڵاویكردووتەوە، دانانی ئەحمەدیان تەنیا گۆڕانكاریی نییە، بەڵكو عەلی شەمخانی دوورخراوەتەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین