بەغدا (200) ملیار دینارى دیکەى بۆ هەرێم نارد کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

حکومەتى عێراق (200) ملیار دینارى دیکەى خستەسەر هەژمارى بانکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەم مانگەدا (800) ملیار دینار لە بەغداوە ڕەوانەکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (22/ئایار/2023) فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە رووداوی ڕاگەیاند، حكومەتی عێراق بڕی (200) ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانكیی هەرێمی ‏كوردستان.

ناردنى ئەم بڕە پارەیە لە کاتێکدایە، ڕۆژى (9)ـى ئایار (400) ملیار دینار و ڕۆژى (17)ـى ئایارى (2023) بەغدا (200) ملیارى دیکەى خستەسەر هەژمارى بانکى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ (200) ملیارەکەى ئەمڕۆ لەم مانگەدا دەکاتە (800) ملیار دینار.

بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران، بەپێى لێدوانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، مانگانە پێویستى بە (940) ملیار دینارە، ئەمە لە کاتێکدا ماوەى زیاتر لە مانگێکە هەناردەکردنى نەوتى کوردستان بۆ دەرەوە وەستاوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین