لێدوانی سوودانی لەسەر گۆڕانكاری مووچەی فەرمانبەران کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندی بە پرۆگرامێكی تەلەڤزیۆنی دەكات و سەبارەت بە گۆڕانكاری مووچەیش دەڵێ‌، "هەوڵ دەدەین بگەینە شێوازێكی دادپەروەرانە".

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئایاری 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندی بە بەرنامەی "نیشتیمان و خەڵك"كرد كە لە كەناڵی ئەلعيراقییەی فەرمی پەخش دەكرێت.

سوودانی لە میانەی بەشدارییەكەی هانی هاووڵاتیانی دا كە هاوكاری حكومەت بكەن، بە تایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەڵێنیشی دا بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو كێشانە بكات كە هاووڵاتیان باسی دەكەن.

سەبارەت بە چاككردنی مووچە و زیادكردنی محەمەد شیاع سوودانی گوتی، "مەسەلەیەكی هەستیارە و كاردەكەین بۆ ئەوەی بە شێوازێكی دادپەروەرانە بگەین".

ماوەیەكە فەرمانبەرانی عێراق داوای زیادكردنی مووچەكانیان دەكەن و بۆ ئەم ئامانجەیش چەندان جار خۆپیشیاندانیان كردووە و پەرلەمانتارانیش دەڵێن عێراق ئەمساڵ ناتوانێ‌ دەستكاری مووچە بكات، چونكە هەر گۆڕانكارییەك پێویستی بە 10 ترلیۆن دینار دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین