سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان: هیچ دەرئەنجامێکی ئەو دانیشتنەکەى ئەمڕۆ بەهای یاسایی و پەیڕەوی نابێت کوردستانی

نوچەنێت:

دواى کۆتاییهاتنى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمان، نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هیچ دەرئەنجامێکی ئەو دانیشتنە دوای دواخستنی بەهای یاسایی و پەیڕەوی نابێت."

ئەمڕۆ دووشەممە (22/ئایار/2023) نووسینگەی رۆژنامەوانی د. ڕێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بارەى دانیشتنەکەى ئەمڕۆ پەرلەمان ڕایگەیاند، "بەپێی بڕگەی (١١)ی ماددەی (١٨) دەسەڵاتی واژووکردنی سەرجەم نووسراوەکانی پەرلەمان تەنها لە دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان دایە."

هاوکات سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، ڕاگەیێندراوەکەى ئاراستەى دامەزراوە دەستوورییەکانى هەرێمى کوردستان کردووە و داوا دەکات کار بە دەرئەنجامى دانیشتنەکەى ئەمڕۆ نەکەن.

 

دەقى ڕاگەیێندراوەکەى نووسینگەى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان:

راگەیەنراوێک لە سەرۆکی پەرلەمانەوە بۆ دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و رای گشتی:

بەرمەبنای دانیشتنی ژمارە (٤)ی رۆژی دووشەممە ٢٢/٥/٢٠٢٣ کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەژێر رۆشنایی ئەو دەسەڵاتەی لە بڕگەی سێیەم لە ماددە (١٨) لە پەیڕەوی ناوخۆ پێیدراوەو تێیدا هاتووە (کردنەوەی خول و دانیشتنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیکردنیان، کۆتاییپێهێنان و دواخستنیان، دەستنیشانکردنی کاتی ئەنجامدانیان) دانیشتنی ئاماژە بۆ کراوی سەرەوە دواخراوەو کۆتایی پێهات، لێرەوە رایدەگەینین:

یەکەم: هیچ دەرئەنجامێکی ئەو دانیشتنە دوای دواخستنی بەهای یاسایی و پەیڕەوی نابێت.

دووەم: بەپێی بڕگەی (١١)ی ماددەی (١٨) دەسەڵاتی واژووکردنی سەرجەم نووسراوەکانی پەرلەمان تەنها لە دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان دایەو بەڕێزیان ئەو دەسەڵاتەی بەکەسی تر نەداوە مومارەسەی بکات، بۆیە هەر نووسراوێک بەبێ واژووی سەرۆکی پەرلەمان بۆ هەر دامەزراوەیەک بنێردرێت هیچ بەهایەکی یاسایی نییە.

نووسینگەی رۆژنامەوانی

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین