پڕۆژە یاسای بودجە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بەرزدەكرێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كردووە، پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2023 تەواو بووە و ئەمڕۆ راپۆرتی لیژنەكە و تەواوی پڕۆژەكە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی بەرز دەكرێتەوە.

جەمال كۆچەر بۆ رۆژنامەی سەباحی عێراقی ئاشكراكردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئایاری 2023 لیژنەی دارایی پەرلەمان راپۆرتی خۆی و پڕۆژە یاسای بودجە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان بەرزدەكاتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە پێشبینی دەكات بودجە بە ئاسانی تێپەڕێت، بە هۆی ئەوەی ئەو هەموو چین و توێژەكان چاوەڕوانی بودجە دەكەن و دواتریش ئەوانەی لە پەرلەمانن هەر ئەو لایەنانەن كە حكومەتیان پێكهێناوە و جیا لەمەیش هیچ گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لە بودجەكە نەكراوە.

بۆ یەكەمجارە لە مێژووی عێراق حكومەت بودجەی سێ‌ ساڵ بە یەكەوە ئامادە بكات، تەنیا قەبارەی بودجەی ئەمساڵ زیاتر لە 199 ترلیۆن دینارە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین