کاراکردنەوەى کۆمسیۆن کێشە لە نێوان فراکسیۆنى پارتى و یەکێتى دروست دەکات
نوچەنێت:
ئەمرۆ دووشەممە (22/ئايار/2023) بە هۆى زیادکردنى بڕگەى کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن بۆ کارنامەى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمان لەلایەن لەلایەن جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان، ئەمەیش گرژیى لە نێوان فراکسیۆنى پارتى و یەکێتى دروستکرد.
بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆیەى لە پەیجى فەرمى پەرلەمان پەخشکرا، د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەر لە سەرەتاوە کۆبوونەوەکەی دواخست، لە بەرامبەردا هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان رەتیکردەوە کۆبوونەوە دوابخرێت و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی خستە دەنگدانەوە.
ئەم کارەى سەرۆک و جێگرى سەرۆکى پەرلەمان کاردانەوەى ئەندامانى پەرلەمانى کوردستانى بەدواى خۆیدا و دواتریش زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بە دەنگی (58) پەرلەمانتار، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆ و راپرسی هەرێمی کوردستان کارا کراوەتەوە.
هاوکات لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رووداو ڕەتیدەکاتەوە کۆمسیۆن کاراکرابێتەوە و دەشڵێت، سەرۆکی پەرلەمان بەگوێرەی بڕگەی سێ لە مادەی (18)ـی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ئەمڕۆی هەڵگرتووە، نە جێگرەکەی و نە هیچ کەسێک مافی ئەوەیان نییە دوای سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە بەڕێوەببەن، گوتیشى، داننانێن بە کاراکردنەوەى کۆمسیۆن.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment