ماڵپەڕى پەرلەمانى کوردستان: كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بە دەنگى (58) پەرلەمانتار پەسند کرا
نوچەنێت:
كەمێک لەمەوبەر (22/ئایار/2023) پەرلەمانى کورردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (٤)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، به‌ڕێوه‌چوو.
پەرلەمانى کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکەدا باس لەوەدەکات، سه‌ره‌تا د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، "دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه و بڕیارى دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی تر دواخست."
هەروەها ئاماژە بەوەدەکات، دواتر "د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ به‌خستنه ده‌نگدانه‌وه به‌رده‌وامیی به دانیشتنه‌كه‌دا و هه‌ر به‌ده‌نگدانیش ئالوگۆڕی له ڕیزبه‌ندیی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه كرا و به‌مجۆره به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، د. هێمن هه‌ورامی، كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی خسته ده‌نگدانه‌وه و به ده‌نگی (٥٨) په‌رله‌مانتار په‌سندكرا و پاشان ناوی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (عه‌لی ساڵح مه‌حمود وكامه‌ران نه‌شئه‌ت به‌كر)ى وه‌ك دوو پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران خسته ده‌نگدانه‌وه و به ده‌نگی (٥٨) په‌رله‌مانتار په‌سندكران."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment