بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانییەكان گرەو لەسەر سەدر دەكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی عەرەب لە راپۆرتێكدا دەڵێ‌ گەڕانەوە و نەگەڕانەوەی رەوتی سەدر بۆ ناو پرۆسەی سیاسی، كاریگەری لەسەر نەخشەی سیاسی هاوپەیمانییەكان دەبێت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و ئەگەر ئەو نەگەڕێتەوە ئەوا دوولەتبوون لەنێوان زۆرێك لە قەوارەكان روودەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئایاری 2023 رۆژنامەی عەرەب لە راپۆرتێكدا باس لە نەخشەی سیاسی هاوپەیمانییەكانی هەڵبژاردن دەكات و پێیوایە بەشێكی زۆری لەسەر بڕیاری گەڕانەوە و یان نەگەڕانەوەی رەوتی سەدر بۆ پرۆسەی سیاسی وەستاوە.

رۆژنامەكە باس لەوە دەكات، سەدر بۆ تەواوی لایەنەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە، “دوژمنی هاوبەش” بوو، نەمانی لە گۆڕەپانی سیاسی دەبێتە هۆی ئەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتوو زۆربەی لایەنەكانی شیعە بە جیا و سەربەخۆ دوور لە هاوپەمانی گەورە بەشداری هەڵبژاردنەكە بكەن. عەرەب دەشڵی، "زۆرێك لەلایەنە شیعەكان لە دوو خاڵ هاوبەشن، لایەنگری بۆ ئێران و دژایەتی سەدر".

راپۆرتەكە باس لەوەیش دەكات، لایەنەكەی سوودانی كە بە تەیاری فوڕاتەین ناسراوە، ئامادە نییە لەگەڵ هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەشداری هەڵبژاردن بكات، هەروەها جیابوونەوەی تریش لە دەوڵەتی یاسا رووی داوە. ئەمجارە لەناو سوننەكانیش چاوەڕوانی جیابوونەوەی تر دەكرێت، بە تایبەتی دەزانرێت عەلی حاتەم سلێمان و رافیع عیساوی گەڕاونەتەوە عێراق كە دوو سەركردەی سوننە، جەمال كەربوولی سەرۆكی حزبی حەلیش هەوڵ دەدات پێگەی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدوم و سەرۆكی پەرلەمان لە ئەنبار لاواز بكات.

بڕیارە شەشی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بكرێت و لە ئێستاوە حكومەت و كۆمیسیۆن دەستیان بە ئامادەكارییەكان كردووە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین