ئۆپۆزسيۆنى توركيا بۆ سەركەوتن رێگەى جياوازتر دەگرێتبەر شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

بەهۆی لاوازی هەڵمەتی بانگەشەی لە هەڵبژاردنی هەفتەی رابردوو، ئۆپۆزسیۆنی توركیا تووشی شۆك بوون، ئەوەش لە كاتێدا بوو لە هەوڵی دەبڕینی هەڵوێستێكی نەتەوەیی بوون، لە لایەكی تریش هانی نەوەی گەنج و كورد دەدەن لەگەڕی دووەمی دەنگدان، دەنگ بە كلیچدارئۆغلۆ بدەن، لە گەڕى دووەمى هەڵبژاردنەكان ئۆپۆزسيۆن هەوڵدەدات رێگەى جياواز بۆ سەركەوتن بگرێتەبەر، ئەگەر بە ترساندنى خەڵكيش بێت.

كۆبوونەوەكانى كليچدار ئۆغلۆ لەگەڵ لەدواى شكستى لە گەڕى يەكەمى هەڵبژاردنەكانى يەكشەممەى رابردوو چوار رۆژی خایەند، تا لەدواين جار كەمال كلیچدارئۆغلۆ لە هۆڵی كۆنگرەكان كە پڕبوو لە لایەنگرانی پارتەكەی وتارێكى بۆ هاندانی ئەندامان پێشكەشكرد، بەڵام وتارەكەی بووە هۆی دابەشبوونی ئەندامانی پارتەكەی.

كەمال كلیچدارئۆغلۆ داوای لە خەڵكی توركیا كرد، لەنێوان حكومەتێك رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات سەرپشكبن،  كە (10) ملیۆن پەنابەری هێناوەتە وڵاتەكەمان، لەگەڵ كەسێك بەڵێنی پارێزگاری سنوورەكان و گێڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكانی بۆ شوێنی خۆی داوە.

یەكێك لە بەرپرسانی پارتی گەلی كۆماری كە كەمال كلیچدار ئۆغلۆ سەرۆكایەتی دەكات، رایگەیاند، ئەو هەڵبژاردنە ئاڵۆزتر و جەمسەرگیرتر و زیاتر نەتەوەییترە، بۆيە ئەوە هەڵبژاردنێكی سادەیە لەنێوان كلیچدار و ئەردۆغان، بابەتی سەرەكیمان ترسە، ئێمە بیریان دەهێنینەوە ئەگەر ئەردۆغان هەڵبژێردرێتەوە پێنج ساڵی تر چی روودەدات."

گوتارەكەی كلیچدارئۆغلۆ زمانێكی توندی لەخۆی گرتووە، دەكرێت بە نەتەوەییەكی توند هەژمار بكرێت، ئەردۆغان بەڵێنی داوە تا ئەو پەڕی بەرەنگاری تیرۆر بكرێتەوە هۆشداریشی بەرانبەر پەنابەران داوە، كە پێی وایە ئەگەر لیرەی توركی لە سایەی ئەردۆغان بەردەوام لە دابەزین بێت، بەڵام ناوەڕۆكەكەی هەرچییەك بێت، ئەگەر هەیە ببێتە ئامرازێكی تاوان، ئەوەی جێگەی بایەخە ئەو كارە چوار رۆژی خایاندووە، ئەوەی تیمی كلیچدار ئرغلۆ نەخشەی ستراتیژی گەڕی دووەم ئامادە بكەن، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێكیان ئامادە نییە.

ئاشكرایە بە پشتبەستن بە راپرسییە گشتییەكان ئۆپۆزسیۆن هیواخواز بوو لە گەڕی یەكەم سەركەوتن بەدەست بهێنێت، چونكە ئاماژە بەوە دەكرا كلیچدار لەگەڕی یەكەم سەركەوتن بەدەست دەهێنێت، بەڵام سەرنەكەوت، نەك ئەوەندەش كلیچدار چوار خاڵی سەدی لەدوای ئەردۆغانە، ئەوەش لە كاتێدایە هیچ ستراتیژێكی یەدەگی لەدەست نییە.

بەرپرسێكی تری ئۆپۆزسیۆن رایگەیاند، ئێمە پێویستمان بەوە هەموومان دۆخە متبوونە دەرچین، ئەوەش بێ هیواییە، ئێستا ستراتیژێكمان هەیە.

هەوڵی راكێشانیان دەدەین

لە پێناو بەدی هێنانی ئەوەدا، كلیچدار ئۆغلۆ، گرێبەستی لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە نوێ نەكردەوە كە لە گەڕی یەكەم هەڵمەتی هەڵبژاردنی بۆ بەڕێووە دەبردن، ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی چەند كەسێكی نوێی لەسەر پشتی فڕۆكە ئامادەكرد بۆ ئەوەی نەخشە رێگەیەك دابنێن.

بەرپرسانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن، ئەوان ئاڕاستەیەكی نەتەوەیی دیاریكراو دەگرن بۆ ئەوەی رێژەی لە (5%)ی سینان ئۆغان، كاندیدی توندەڕەوی نەوەیی بۆ لای خۆیان راكێشن.

دەگە نەتەوەییەكان بوون بە خاڵی لاوازی كلیچدار ئۆغلۆ، لەو كاتەوەی ئەردۆغان دەستی بەكارهێنانی هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن لە چوارچێوەی پارتی دیموكراتی گەلان، كە پاڵپشتی دۆزی كورد دەكات، كلیچدار ئەردۆغانی بە تیرۆر تۆمەت باركرد، كە دەیەوێت جەنگی هەدەپە بەدەست بهێنێت، كە پەیوەندی ئایدۆلۆژی بە پارتی كرێكارانەوە هەیە، بەڵام ئۆپۆزسیۆن شێوازی وردتری بۆ گەیشتن بە زۆرترین دەنگدەران بەكارهێنا، بەرپرسانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن، هەشت ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەگەر دەنگ نەدەن دەنگەكانیان پووچە دەبێتەوە، بۆیە بەرپرسەكەی یەكەم گوتی، "هەوڵدەدەین دەنگەكانیان راكێشین."

بەشێوەیەكی یەكلاكەرەوە لە گەڕی یەكەم جیاوازی نێوان ئەردۆغان و كلیچدار دوو ملیۆن (500) هەزار دەنگ بوو، ئەو بەرپرسانە ئاماژە بەوە دەكەن، دوو پێكهاتەی دانیشتووان كاریان لاواز بوو، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆری خەڵك دەنگ نەدەن، ئەو پێنج ملیۆنەی دەنگی نەداوە، چەندی گەنجە لە ساڵانی (2000) لە دایكبوون.

بەپرسی سێیەم دەڵێت، "بۆ نموونە نیوەی دەنگدەرانی نەوەی ساڵانی (2000) لە قۆنیا دەنگیان نەداوە." دەشڵێت،" لەو بڕوایە دان دەنگیان گرنگ نییە، دەنگ بۆ گۆڕانكاری راستەقینە بەس نییە."

لەبەر ئەو هۆیە چاوەڕوان دەكرێت كلیچدارئۆغلۆ لە كەناڵی بابالا لەسەر یوتیوب دەركەوێت، كە بەرنامەیەكی سیاسی بەناوبانگە ملیۆنان دەنگدەر لە نەوەی دوو هەزارەكان سەیری دەكات، هەروەك پەیوەندی تەلەفۆنی بە ئەحمەد سۆنۆچ، بێژەری بەناوبانگی مینبەری تویچ بۆ یارییەكان كرد، سۆنۆچ خاوەنی گوتارێكی نەتەوەیی بەهێزی توركیە لەلای گەنجان.

بەرپرسێكی تر رایگەیاند، ئەوان چاوەڕوانن سینان ئۆغان لە رۆژی هەینی داهاتوو لە رێگەی راگەیێندراوێك پاڵپشتی كلیچدارئۆغلۆ بكات، هەرچەندە غودی ئۆغان وەڵامی رۆژنامەنووسان ناداتەوە، هەر كەسیش پەیوەندی پێوە بكات، زۆر بەسادەیی دەڵێت، هیچ شتێكی نییە دواتر رادەگەیێنێت. 

بەدەر لەو دەنگدەرانەی تەمەنیان بچووكە، لەو شارانەی زۆربنەی كوردە، رێژەی بەشداری بەراورد بە (2018) خەڵكێكی زۆر بەشداری نەكردووە، ئەوەش وایكردووە ئۆپۆزسیۆن سووربێت لەسەر سوودوەرگرتن لەوانە، سەرەڕای ئەوەش كلیچدارئۆغلۆ خاوەن دەنگێكی زۆر بوو لە شارەكانی ئاگری وان و مووس و كارس، هۆیەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هاوپەیمانی ناڕاستەوخۆی   لەگەڵ هەدەپە بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەكی زۆری كورد لە بنكەكانی دەنگدان دەرنەكەوتن.

لە هەندێك شارە رێژەی بەشداری بە حەوت خاڵ كەمتر بوو لەوەی ساڵانی رابردوو هەبوو، بەرپرسی یەكەمی ئۆپۆزسیۆن دەڵێت، "هەست دەكەین كوردە توندڕەوە نەتەوەییەكان بەشداری دەنگدانیان نەكردووە، ئەگەر بەشداریان بكرایە گۆڕانی گەورە دروست دەبوو، ئەوەش لە كاتێدایە هەدەپە تا ئێستا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە لە گەڕی دووەمیش دەنگ بە كلیچدارئۆغلۆ دەدات.

كلیچدارئۆغلۆ ئەو چاوەڕوانییەی لە شارەكانی وەك ئیستەنبۆڵ و ئەنقەرە هەی بوو نەهاتەدی، تەنیا دوو خاڵ لەپێش ئەردۆغان بوو، ئەوەش بەراورد بە تێچووی بژێوی ژیان لە توركیا تووشی بێ هیوایی بوو.

بەرپرسی دووەم دەڵێت، ئیمامئۆغلۆ ژمارەیەكی گەورەبوو بۆ هەڵمەتەكەمان، بەڵام لەوانەیە بۆ شوێنێكی وەك وان هەڵە بێت، بەڵكوو لەبری ئەوە دەبێت ئیمامئۆغلۆ لە ناوچەكانی ئیستەنبۆڵ بە درێژایی (10) رۆژی داهاتوو دەبێت گردبوونەوە جەماوەرییەكان لە ئیستەنبۆڵ بكات، بە هەمان شێوە دەبێت مەنسوور یاڤاش، سەرۆكی شارەوانی ئەنقەرەش گردبوونەی جەماوەری بكات.

بەپرسانی جەهەپەش دەڵین، كلیچدارئۆغلۆ پلانی گردبوونەوەی جەماوەری نییە، لەبری ئەوە چاوی بەرپرسانی ناوچەكان دەكەوێت كۆبوونەوەی داخراویان لەگەڵ دەكات، ئەوەش دەبێتە هۆی جێبەجێكردنی كارەكان بەشێوەیەكی باشتر، چاوەڕوانیش دەكرێت كلیچدار سەردانی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی بوومەلەرزەكەش بكات، كە تێیدا تووشی شكستێكی گەورە بووە جگە لە هاتای.

كلیچدار ئۆغلۆ رۆژی پێنجشەممە بەڵێنی داوە بۆ پارێزگاری لە سندووقەكان لە رۆژی دەنگدان بۆ هەموو سندووقێك لای كەمی پێنج چاودێر دیاری بكات، ئەوەش بۆ رێگرییە لە روودانی سەرپێچی و تەزویر. 

گوتاری رۆژی پێنجشەی كلیچدارئۆغلۆ، بەشێوەیەكی بەرچاو سەركردەی پارتەكانی تری سەر مێزەكە ئامادەنەبوون، بەرپرسێكی ئۆپۆزسیۆن روونی كردەوە، ئەوە شتێكی رێكەوت نییە، ئێمە هەڵبژاردنی پەرلەمانیمان جێهێشتووە، ئەو كێبڕكێیە پەیوەستە بە كێبڕكێی دوو كەسایەتی.

 ئەو بەرپرسەی ئۆپۆزسیۆن دەڵیت، "هۆی ئەوەش رۆڵی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنی (14)ی ئەم مانگە لاواز بوو، كە پێكهاتبوو لە چەپی ناوەڕاست و نەتەوەیی و ئیسلامی، سیاسەتەكانیان زۆر لێك دووربوو، ئەوەش وایكرد بوو ئەردۆغان هاوپەیمانیەكەمان بە حكومەتی ئیتلافی حەفتاكان بچوێنێت."

سەرچاوە: نون پۆست

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین