یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت ئێران

نوچەنێت:

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، وەزیرانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە دانیشتنی ئەمڕۆی خۆیان لەبارەی سزادانی ئێران بڕیار دەدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (22ی ئایاری 2023) ئالنا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، لەبارەی زیاتر کردنی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیار دەدەن و بەم پێیە ئەندامی زیاتری سوپای پاسداران بە لیستی گەمارۆکان زیاد دەکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە ئاماژە بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندووە «ژێرپێ خستنی مافی ژنان بە هۆی حیجاب و ژەهراوی بوونی خوێندکاران لە ئێران قبووڵکراو نییە».

هاوکات جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ئاماژەی بە لەسێدارەدانی ئەم دواییەی سێ خۆپیشاندەر لە ئیسفەهان کرد و گوتی «رۆژی دووشەممە لەکۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتییەکە پاکێجێکی گەمارۆی دیکە دژی بەرپرسانی ئێران، بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤەوە پەسند دەکرێت.

بە لەسێدارەدانی مەجید کازمی، سەعید یەعقووبی و ساڵح میرهاشمی لە رۆژی هەینی رابردوو، شەپۆلێک ناڕەزایەتی و ئیدانەکردنی ناوخۆ و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە. 

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین