پارتى دادپه‌روه‌رى بڕياريدا له‌گه‌ڕى دووه‌م پاڵپشتى كليچدارئۆغڵو بكات تورکیە

نوچەنێت

ڤێجده‌ت ئۆز، سه‌رۆكى پارتى دادپه‌روه‌رى له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كه‌مال كليچدارئۆغڵو، كانديدى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت رايگه‌ياند كه‌بڕياريان داوه‌ له‌ هاوپه‌يمانى ئه‌تا بكشێننه‌وه‌ و پاڵپشتى له‌ كليچدارئۆغڵو بكه‌ن.

دووشه‌ممه‌ (22/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌ سه‌رۆكى پارتى دادپه‌روه‌رى دواى ئه‌وه‌ى برياريدا له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانى ئاتا په‌يوه‌نديان نه‌ماوه‌ له‌گه‌ڵ كه‌مال كليچدارئۆغڵو كۆبووه‌وه‌ و رايگه‌ياند، له‌ هه‌ڵبژاردنى گه‌ڕى دووه‌مى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى ده‌نگ به ‌كليچدارئۆغڵو ده‌ده‌ن كه‌ برياره‌ (28)ى ئه‌م مانگه‌ به‌رێوه‌بچێت.

ئۆز له‌ بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژە بەوە دەكات، "له‌نێو هاوپه‌يمانى ئاتا من و ئوميت ئۆزداغ پێشنيارى كانديدى سه‌رۆكايه‌تيمان بۆ سينان ئۆغان كرد، به‌ڵام له‌ گەڕى يه‌كه‌م هاوپه‌يمانيه‌كه‌مان له‌ كەمتر لە (5%)، هێنا بۆيە له‌گه‌ڕى دووه‌م بۆ به‌رده‌وامى ديموكراسى بڕيارماندا به‌كۆى ده‌نگ پشتيوانى له‌ كليچدارئۆغڵو بكه‌ين."

ڕياربشه‌ ئۆزداغ له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى بريارى خۆى رابگه‌يه‌نێت كه‌ له‌ گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى پشتيوانى له‌ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ياخود كه‌مال كليچدارئۆغڵو ده‌كات.

دوێنێش سينان ئۆغان، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى ئاتا رايگه‌ياند له‌گه‌ڕى دووه‌م پشتيوانى له‌ ئه‌ردۆغان ده‌كات، دواى ئه‌م برياره‌ كليچدارئۆغڵو رايگه‌ياند، دياره‌ كێ له‌ پشتى فرۆشتنى ئه‌م ميلله‌ته‌ جوانه‌دايه‌ وكێش پشتيوانى ئه‌م ميلله‌ته‌يه‌. ئێمه‌ هاتوين بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وڵاته‌ رزگاربكه‌ين له‌ تيرۆر و كۆچبه‌ران، له‌مه‌وبه‌دوا كه‌س ناتوانێ يه‌كترى فريوبدات و لێره‌دا بانگه‌وازى ئه‌م  هەشت مليۆن هاوڵاتى و گه‌نجانه‌ ده‌كه‌م بێن بۆ سه‌ر سندوقى ده‌نگدان ده‌نگ بده‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین