مەسرور بارزانى پێشوازى لە ئەندامێکى بنەماڵەى شاهانە دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لە دەچێس ئەندامێکى بنەماڵەى شاهانەى بەریتانیا کرد، کە بەنیازە چەند چالاکییە لە بوارەى نەهێشتنى توندوتیژى ژنان لە هەرێمى کوردستان ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ سێشەممە (23/ئایار/2023)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەچێس شازادە سۆفی هاوسەری میر ئیدواردی دەچی ئەدنبەرەی برای شا چارلسی شای بەریتانیا کرد.

حکوومەتى هەرێمى لە ڕاگەیێندراوێکى لە کۆبوونەوەکە بڵاوکردۆتەوە، کە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کونسولی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرد و سوپاسی بەردەوامیی هاریکاریی بەریتانیای لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە ڕووبەڕوونەوەی تیرۆر کرد.

هاوکات لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا، دەچێسی ئەدنبرە، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی و ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە "برەودانە بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و منداڵان و نەهێشتنی توندوتیژی بەرامبەر یان ، بەتایبەتی لەو ناوچانەی دووچاری شەڕ و نائارامی بوونەتەوە، لەوانە ئافرەتان و منداڵانی ئێزیدی قوربانیانی دەستی تیرۆریستانی داعش . لەمبارەیەوە جەخت لە پەرەپێدانی کولتووری ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و منداڵان کرایەوە."

ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات، سەرۆکی حکومەت، "پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پەرەپێدانی بنەماکانی یەکسانی جێندەری و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و جیاکارییەك لە دژی ئافرەتان‌ دووپات کردەوە."

دەشڵێت، "دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و باشرکردنی کوالیتی خوێندن و دەستەبەرکردنی خوێندن بۆ ئافرەتان و منداڵان"، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین